کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی سوله‌یمان حاجی خزری له‌ گرتووخانه‌ی ڕژیم

ناڕوونی چاره‌نووسی سوله‌یمان حاجی خزری له‌ گرتووخانه‌ی ڕژیم 1

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، چاره‌نووسی “سوله‌یمان حاجی خزری” شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی “تاڵاو”ی سه‌ر به‌ شاری مهاباد، پاش ١٥٧ ڕۆژ به‌ندكران به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

تا كاتی بڵاوبوونه‌وی ئه‌م هه‌واڵه‌،هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ی “سوله‌یمان حاجی خزری” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شارومه‌نده‌ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه‌.