هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “سارۆقامیش”ی سه‌ر به‌شاری بۆكان به‌ناوی “سادق مووسابه”، ماوه‌ی یه‌ك مانگه كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی نادیاره.
به پێی زانیارییه‌كان، “سادق مووسابه” به بێ به‌ڵگه‌ی یاسایی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. ناوبراو ماوه‌ی یه‌ك مانگه بێسه‌روشوێنه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ وڵامێكیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی “سادق” له‌لایه‌ن ناوه‌ه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه وه‌رنه‌گرتووه.