ماوه‌ی ٨ ڕۆژه دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “قڕۆچای” سه‌ر به شارستانی دێولان به ناوه‌كانی “زوبه‌یر حسێن په‌ناهی” و “عه‌باس حسێن په‌ناهی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران “زۆبه‌یر حسێن په‌ناهی” و “عه‌باس حسێن په‌ناهی”یان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له شاری دێولان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ئه‌و دوو شارومه‌نده بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “محه‌ممه‌د(هه‌ژیر) فه‌رامه‌رزی” له شاری دێولان چووبوون كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ “موحسن مه‌زڵووم” و “پژمان فاتحی” له‌سێداره درابوو. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتیه له ماوه‌ی به‌ندكرانیاندا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.