به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو ژنی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری به ناوه‌كانی ئێلناز(سولماز) ئه‌حمه‌دی و یه‌كتا دودانگه پاش ڕفاندنیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ئێلناز ئه‌حمه‌دی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له به‌ندی ئه‌منیه‌تی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و ڕۆژی ٩ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ناوبراو هه‌ر ڕۆژ لێپرسینه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كچێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ به ناوی یه‌كتا دودانگه له ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ ده‌ستبه‌سه‌ر و بێ سه‌روشوێن كراوه. ناوبراو له دوایین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی دا به دایكی وتووه كه له نزیك مه‌یدانی ئازادی مه‌ئمووره‌كانی ڕژیم به‌دوی دا كه‌وتوون و پاشان په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی پچڕاوه.