کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو چالاكی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی مه‌ریوان

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو چالاكی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندكانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ ناوه‌كانی “كه‌ریم قوبادی” و “ڕه‌حمان قوبادی” پاش تێپه‌ڕبوونی ٤٦ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان، به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی “كه‌ریم و ڕه‌حمان قوبادی” له‌ گوندی “ده‌ره‌تفێ”ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان و ئه‌و هاووڵاتیه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ پاش ٤٦ ڕۆژ، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ ئاكامێكی نه‌بووه‌ و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كانیانن.