به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی دوو چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “به‌یان فه‌ره‌جۆڵڵاهی” خه‌ڵكی شاری سنه و “یه‌لدا دێهقان” خه‌ڵكی به‌نده‌رئه‌نزه‌لی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ئێوارەی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢، هێزەکانی حکوومەت هێرشیان کردە سەر ماڵی “بەیان فەرەجوڵڵاهی” و بەبێ بەڵگەی قه‌زایی، ناوبراویان ڕفاند و بۆ شوێنێکی نادیار گواسته‌وه، ئێستا ماوه‌ی پێنج مانگ ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه بێسه‌ر و شوێنه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “یه‌لدا دێهقان” ١٥ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه له شاری به‌نده‌رئه‌نزه‌لی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند ڕۆژ بۆ زیندانی لاكانی ڕه‌شت گوازرایه‌وه. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه، به‌رپرسانی قه‌زایی ئه‌و شاره وڵامی داخوازییه‌كانیان ناده‌نه‌وه و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی كچه‌كه‌یانن.