کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو چالاكی سنفی و مه‌ده‌نی له‌ سنه‌ و تاران

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، چاره‌نووسی دوو چالاكی سنفی و مه‌ده‌نی به‌ ناوه‌كانی “موسلح جه‌عفه‌ری ڕه‌مشتی” و “خالد ئه‌حمه‌دی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌ و بنه‌ماڵه‌كانیان نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ئازیزانیانن.

“موسلح جه‌عفه‌ری ڕه‌مشتی” چالاكی مه‌ده‌نی كورد ڕۆژی ١٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، له‌ سنووری ڕازی خۆی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و كه‌س و كاری نه‌یانتوانیوه‌ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی به‌ده‌ست بێنن. شایانی باسه‌ كه‌ ساڵی ڕابردوو برای ئه‌و به‌ندكراوه‌ به‌ ناوی “موسلم جه‌عفه‌ری ڕه‌مشتی” ناسراو به‌ (هه‌ڵۆ) ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ “خالد ئه‌حمه‌دی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان ڕۆژی ١٠ی گوڵانی ئه‌مساڵ له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. له‌و ماوه‌یه‌دا به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام بووه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ دیوانده‌ره‌

-

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بۆ زیندانی نەغەدە

-

ئاگردانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ پیرانشار

-

برینداربوونی ١٠ كه‌س به‌هۆی ئاگرگرتنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٧ شارومه‌ند له‌ باكووری كوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ ئه‌رده‌بیل

-