کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو هاوژینی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ سه‌قز

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو هاوژینی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ سه‌قز 2

مێهران مەحموودیان تەمەن  ٣٢ساڵ و خەڵکی سەقز و هەروەها هاوژینە  دوو گیانەکەی بە ناوی  پەرەستوو ئەحمەدی تەمەن ٢٧ساڵ، پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ژن و مێرده‌ پێشتر بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان ژیانیان به‌سه‌ر بردووه‌ و له‌ كاتی سه‌فه‌ركردن بۆ توركیا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. مێهران ئه‌حمه‌دیان ئێستا له‌ زیندانی سنه‌ ڕاگیراوه‌ و په‌ره‌ستوو ئه‌حمه‌دی له‌ به‌ندی ژنانی به‌ندیخانه‌ی سنه‌ زیندانی و له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌.