به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ریوان و سنه به ناوه‌كانی “مه‌سعوود ئه‌حمه‌دی” و “ڕزگار كه‌ریمی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی سنه به ناوی ڕزگار كه‌ریمی به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه. هه‌مان ڕۆژ له شاری مه‌ریوان هاووڵاتیه‌ك به ناوی “مه‌سعوود ئه‌حمه‌دی” له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و خانووه‌كه‌ی به چڕی پشكێنراو.