به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره به‌ناوه‌كانی “په‌یمان ئه‌حمه‌دیان” و “مه‌نووچێهر ڕه‌زایی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردن له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ناڕوون و نادیاره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “په‌یمان ئه‌حه‌مه‌دیان” و “مه‌نووچێهر ڕه‌زایی” له ڕێكه‌وتی ١٨ی مانگی گوڵان و له هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون. جیگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌دوداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.