دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بانه به‌ناوه‌كانی “ڕێبوار تالبی” و “محه‌ممه‌د بایه‌نده‌ره” ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتوویه كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه حه‌وتووی ڕابردوو له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری بانه و به بێ نواندنی حوكمی قه‌زایی و به ئه‌شكه‌نجه و ئازاره‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه له شاری سنه كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك حه‌وته له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانیان له‌به‌رده‌ستا نییه.