به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بانه به‌ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د غوڵامی” و “ڕه‌سووڵ عۆبه‌یدی” خه‌ڵكی گوندی “سیوچ” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ناڕوون و نادیاره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌حمه‌د غوڵامی” پیشه‌ی موعه‌لیمی و كه‌شاوه‌رزیه و ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان له هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراوه. هه‌روه‌ها ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری بانه هاوكات هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی گوندی “سیوچ” به‌ناوی “ڕه‌سووڵ عۆبه‌یدی” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. شایانی باسه كه ڕۆژێك به‌دوای ڕفاندنی ئه‌و دوو هاووڵاتیه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان پێنج دانیشتووی دیكه‌ی ئه‌و گونده‌یان به‌ناوه‌كانی “عوسمان مه‌حموودی”، “فه‌رهاد ڕه‌حمانپور”، “سه‌لام عه‌بدۆڵڵاهی”، “زاهیر ئیسماعیلی” و “جه‌عفه‌ر عه‌بدۆڵڵاپه‌ناه” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.