به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، دوو لاوی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ناوه‌كانی “ئێحسان محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و “فه‌رزاد مه‌حموودپور” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه چاره‌نووسیان به‌ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئێحسان محه‌ممه‌دی” و “فه‌رزاد مه‌حموودپور” هه‌ر دوو خه‌ڵكی گوندی “ئه‌میرئاوا”ی سه‌ر به شاری شنۆن و له مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناونده ئه‌منیه‌تیه له ورمێ كرابوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ماوه‌ی چه‌ند مانگه ئه‌و دوو لاوه له گرتووخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌درێن و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.