وێڕای تێپه‌ڕبوونی مانگ و نیوێك به‌سه‌ر ونبوونی دوو كۆڵبه‌ری لاوی خه‌ڵكی ورمێ له سنووره‌كانی بانه، چاره‌نووسی ئه‌و دوو كه‌سه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، دوو كۆڵبه‌ری لاوی خه‌ڵكی ورمێ به ناوه‌كانی “سه‌عید دلایی میلان” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و “حوجه‌ت دلایی میلان” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ كه له ڕێكه‌وتی ١٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو به مه‌به‌ستی كۆڵبه‌ری سه‌ردانی ناوچه سنوورییه‌كانی بانه‌یان كردبوو ٤٥ ڕۆژه كه ونبوون و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.