به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، پێنج مانگ به‌سه‌ر كاتی ڕفاندنی دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “خه‌لیل ڕه‌سووڵ زاده” و “عه‌زیز حال خاڵی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی نه‌غه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێت و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی نه‌غه‌ده به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “خه‌لیل ڕه‌سووڵ زاده” و “عه‌زیز حال خاڵی” و ئه‌و دوو شارومه‌نده‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. له ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردوودا به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتیه بێ نه‌تیجه بووه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.