به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “سه‌یدئه‌حمه‌د تاڵانه” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خه‌ڵكی مهاباد و “ئارام شه‌عبان” خه‌ڵكی شنۆ له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی مهاباد و ورمێ به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ٢٨ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، “سه‌یدئه‌حمه‌د تاڵانه” به‌بێ هۆكار له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی مهاباده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا. شایانی باسه كه ئه‌و به‌ندكراوه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بێبه‌ش كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شنۆ ڕۆژی ١٨ پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی لاوێكیان به ناوی “ئارام شه‌عبان” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری ورمێ گواسته‌وه.