کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ

وێڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵ و ٢٨ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “سیامه‌ك هه‌یاسی” و “ئالان داغدار” خه‌ڵكی گوندی حاجی ئاوای بۆكان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سیامه‌ک هه‌یاسی” و “ئالان داغدار” له‌ ڕیكه‌وتی ٢٩ و ٣٠ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ له‌ شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرانه‌وه‌. سیامه‌ك بۆ ماوه‌ی ١٠٩ ڕۆژ له‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و له‌ كۆتایی دا هه‌ر دوو به‌ندكراو به‌ “هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی وڵات” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تۆمه‌تبار كران.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ دیوانده‌ره‌

-

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بۆ زیندانی نەغەدە

-

ئاگردانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ پیرانشار

-

برینداربوونی ١٠ كه‌س به‌هۆی ئاگرگرتنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٧ شارومه‌ند له‌ باكووری كوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ ئه‌رده‌بیل

-