له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “سویچ”ی سه‌ر به شاری بانه به ناوه‌كانی “ڕه‌سووڵ عۆبه‌یدی” و “ئه‌حمه‌دڕه‌زا غۆڵامی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “ڕه‌سووڵ عۆبه‌یدی” و “ئه‌حمه‌دڕه‌زا غۆڵامی” ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری بانه سێ هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی گوندی “سویچ”یان به تۆمه‌تی “هاوكای له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بانگهێشتی ئیداره‌ی ئتلاعات كردبوو كه ناوه‌كانیان بریتیه له: “سه‌لام عه‌بدۆڵڵاهی”، “فه‌رهاد شه‌هیدی په‌ناه” و “جه‌عفه‌ر عه‌بدۆڵڵا په‌ناه”. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌و دوو هاووڵاتیه به‌ندكراوه له‌به‌رده‌ستدا نییه.