به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی به‌ندكراوی خه‌ڵكی گوندی “ده‌ره‌تفێ”ی مه‌ریوان به ناوه‌كانی “كه‌ریم و ڕه‌حمان قوبادی” پاش ده‌سبه‌سه‌ركرانیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر دوو برای خه‌ڵكی گوندی “ده‌ره‌تفێ”ی مه‌ریوان به ناوه‌كانی “كه‌ریم و ڕه‌حمان قوبادی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له گواستنه‌وه‌یان بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری ورمێ ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه هێشتا هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو هاووڵاتیه ڕوون نییه و چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.