به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی سه‌وڵاوا به ناوه‌كانی “بارزان عه‌زیمی” و “فوئاد حسێنی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه ناڕوون و نادیاره.
“بارزان عەزیمی” و “فوئاد حسێنی“، ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سەوڵاوا دەستبەسەر کران. وێڕای تێپه‌ڕبوونی ٤٢ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانی ئه‌و دوو هاووڵاتیه، چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان هیچ ئاكامێكی نه‌بووه. جێگای ئاماژه‌ی كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو به‌ندكراوه له‌به‌رده‌ستدا نییه.