به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “نیما ئه‌ڵماسی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و “ئه‌میر ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و خه‌ڵكی كرماشان پاش تێپه‌ڕبوونی ٤٠ ڕۆژی به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیاندا به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “نیما ئەڵماسی” و “ئەمیر ئەحمەدی”، لە ماوەی به‌ندكرانیاندا تەنیا یەک پەیوەندیی تەلەفۆنی کورت ماوەیان بووە و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شوێنی ڕاگیران و هۆكاری به‌ندكرانیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. جێگای ئاماژه‌یه كه كه ئه‌و دوو هاووڵاتیه پێشتر وه‌كوو لایه‌نگری یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم له هه‌رێمی كوردستان ژیاون، به‌ڵام پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئێران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.