کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی ده‌ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاره‌كانی بۆكان و بانه

ناڕوونی چاره‌نووسی ده‌ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاره‌كانی بۆكان

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی ده‌ هاووڵاتی به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و بانه به‌ ناوه‌كانی “ته‌یفوور سه‌لیمی بابامیری” ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ، هێمن كرمانج”، “ئه‌حمه‌د مامزاده‌” ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ، “سۆران قاسمی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، “پژمان سوڵتانی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، “كاوه‌ ساڵحی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، “ڕزگار بابامیری” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ، “جه‌لیل مه‌ولوودی” و “جه‌وانمه‌رد مام خۆسره‌وی” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “ته‌یفوور سه‌لیمی بابامیری” مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١، “ئه‌حمه‌د مامزاده‌”، “ئه‌بووبه‌كر مامزاده‌”، “سۆۆران قاسمی”، “پژمان سوڵتانی”، “كاوه‌ ساڵحی”، “هێمن كرمانج”، “ڕزگار بابامیری” و “جه‌لیل مه‌ولوودی” مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢، “جه‌وانمه‌رد مام خۆسره‌وی” مانگی گوڵانی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا له‌ شاری ورمێ گوازرانه‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و ده‌ به‌نكراوه‌ له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش كراون و له‌ ژێر گوشاری سه‌ختی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان دان.