به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارێكی زانكۆی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “فه‌رید په‌ژووهی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “فه‌رید په‌ژووهی” له ڕێكه‌وتی ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٧ی هه‌تاویدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه له شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه و به‌دوادچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا ئێستا بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه و داوای یارمه‌تی له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه.