کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی دایه‌ مینا له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ

ناڕوونی چاره‌نووسی دایه‌ مینا له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ 2

دایه‌ مینا سوڵتانی، دایكی هه‌میشه زیندوو شهریار محه‌ممدی له‌ گیانبه‌ختكردووانی بزووتنه‌وه‌ی ژینا، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ دا ماوه‌ته‌وه‌ و چاره‌نووسی نادیاره‌.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، دایه‌ مینا سوڵتانی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و دایكه‌ دادخوازه‌ له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.