کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی خه‌بات ئیراندووست له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی بۆكان

ناڕوونی چاره‌نووسی خه‌بات ئیراندووست له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی بۆكان

خه‌بات ئیراندووست شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان، ماوه‌ی ١٣ ڕۆژه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

خه‌بات ئیراندووست ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، له‌ هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی له‌ شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. له‌ ماوه‌ی ١٣ ڕۆژی ڕابردوودا، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ ئاكامێكی نه‌بووه‌ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.