به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “ته‌نگیسه‌ر” و دانیشتووی شاری مه‌ریوان به ناوی “ئاره‌ش شه‌ریفی” ته‌مه‌ه‌ن ٣٢ ساڵ، ماوه‌ی ٣٤ ڕۆژه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئاره‌ش شه‌ریفی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ئه‌و هاووڵاتیه گرتووه و ناوبراویان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بێبه‌ش كردووه.