به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به ناوی “عه‌لائه‌دین فه‌تحی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ربوونی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“عه‌لائه‌دین فه‌تحی” ئێواره‌ی ڕۆژی ٢٩ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به‌پێی زانیارییه‌كان، دایكی ئه‌و به‌ندكراوه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و ئێستا له به‌شی تا‌یبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره له ژێر چاودێری پزیشکیدایه. جێگای ئاماژه‌یه كه تا به ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕایگرانی عه‌لائه‌دین له‌به‌رده‌ستدا نییه.