به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی شۆڕشی “ژینا” به ناوی “هێمن شاهی” كه پێشتر به موحاره‌به و افساد فی الارض، مه‌حكووم كرابوو، له زیندانی ورمێ به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێمن شاهی” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادستانی ئه‌و شاره به “موحاره‌به” و “افساد فی الارض” مه‌حكووم كرا. دواتر دادگای ئینقلابی ورمێ له سه‌ره‌تای مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، ئه‌و به‌ندكراوه‌ی له تۆمه‌تی “موحاره‌به و افساد فی الارض” بێ‌تاوان ناسی، به‌ڵام پاش ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی دادستان، په‌روه‌نده‌ی “هێمن شاهی” بۆ جارێكی دیكه كه‌وتۆته جه‌ریان و دادگا ڕۆژی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری بۆ پێداچوونه‌وه به‌و په‌روه‌نده‌یه دیاری كردووه.