کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ له‌ زیندانی حكوومه‌ت

ناڕوونی چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ له‌ زیندانی حكوومه‌ت

“ئیدریس وەیسی”، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “قەڵا وه‌لیانە” لە ناوچەی “ساراڵ”ی سه‌ر به‌ شارستانی دیواندەرە، ماوه‌ی سێ ساڵه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ڕفێندراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

“ئیدریس وه‌یسی” ڕۆژی ٣٠ی ڕەزبەری ١٣٩٩، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سه‌باره‌ت به‌ چارەنووس و دۆخی ژیانی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان،  دوای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ناوبراو، ئیدارەی ئیتلاعات سەبارەت بە هەر زانیارییەك سه‌باره‌ت به‌ كوڕەكەیان هەڕەشەی لێ کردوون و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌بێ بێده‌نگ بن.