به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی نه‌غده و دانیشتووی شاری بۆناب به ناوی “حسێن پایه” ماوه‌ی ١٥ ڕۆژه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حسێن پایه” ڕۆژی ٣٠ ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢ به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری بۆناب ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.