“ئێدریس كارساز” شارومه‌ندی خه‌ڵكی شنۆ وێڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
٣٠ ڕۆژ له‌وه‌به‌ر هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم “ئێدریس كارساز”یان له شاری شنۆ ڕفاند و له‌و كاته‌وه چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. ئه‌و شارومه‌نده له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و به‌دواداچوونه‌كانیان ئاكامێكی نه‌بووه.