هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی “ئومید مه‌زڵووم” ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ و برای به‌ندكراوێكی سیاسی به ناوی “موحسین مه‌زڵووم”، ماوه‌ی ١٣ ڕۆژه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، “ئومید مه‌زڵووم” له هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی مهاباد بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له گوندی “ئۆته‌مێش” ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لووپه‌لی ناوبراو دا گرت. جێگای ئاماژه‌یه كه چوار به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “موحسین مه‌زڵووم” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی مهاباد، “پژمان فاتحی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی كامیاران، “وه‌فا ئازه‌ربار” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خه‌ڵكی بۆكان و “هه‌ژیر فه‌رامه‌رزی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خه‌ڵكی دێولان، ڕۆژی ١ی گه‌لاوێژی ١٤٠١ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی فه‌راجا له ناوچه‌ی سۆمای ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌ر و شوێن كران.