کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕوونی چاره‌نووسی “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” پاش ١٣ ڕۆژ مانگرتن له‌ خواردن

ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفیئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان ماوه‌ی ١٣ ڕۆژه‌ مانی له‌خواردن گرتووه‌ و وێڕای نیگه‌رانی چالاكانی سنفی، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هیچ وڵامێكی نه‌داوه‌ته‌وه‌ و چاره‌نووسی نادیاره‌.

سێ ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی كوردستان به‌ ناوه‌كانیئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی،مه‌سعوود نیكخواهوشه‌عبان محه‌ممه‌دیڕۆژی 11ی مانگی گوڵان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران و ماوه‌ی ٤١ ڕۆژه‌ به‌رده‌وام له‌ ژێر گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كاندان. له‌و ماوه‌یه‌دا‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ستیكردووه‌ به‌ سناریۆسازی دژ به‌ چالاكانی‌ سنفی و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیدراه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ی كردوون. “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفیوته‌بێژی شۆرای هاوئاهه‌نگی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی ئێران، له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم، ماوه‌ی ١٣ ڕۆژه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن و له‌و ماوه‌یه‌ ٦١ مۆعه‌لیمی دیكه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران بۆ پشتیوانی له‌ ناوبراو مانیان له‌خواردن گرتووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه‌ئه‌سكه‌نده‌ربۆ گرتووخانه‌ی شارێكی نادیار ڕاگوێزراوه‌ و چاره‌نووسی به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ئۆستانی ئیلام له‌ئاست گرانی كرێماڵ

komalah

ناڕه‌زایه‌تی خۆێندكارانی زانكۆی پزیشكی ورمێ له‌ئاست حیجابی زۆره‌ملی

komalah

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی بانه‌ و نه‌وسوود

komalah

مەترسیی داڕمانی پردی “چەم بەشیر”ی کرماشان و ڕوودانی كاره‌سانی مرۆیی

komalah

ئازادی چوار چالاكی سنفی و مه‌ده‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌دانانی بارمته‌

komalah

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری وان له‌ئاست نه‌بوونی نان له‌و شاره‌

komalah