کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ناڕوونیی چارەنووسی چالاکوانێکی مەدەنی و موعەلیمی زمانی کوردی لە ئیدارەی ئیتلاعات

ناڕوونیی چارەنووسی چالاکوانێکی مەدەنی و موعەلیمی زمانی کوردی لە

پاش ڕاگواستنی “کەیوومەرس لەتیفی” چالاکی مەدەنی و موعەلیمی زمانی کوردی، لە زیندانی ناوەندی شاری سنە بۆ ئیتلاعاتی ئەو شارە، بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکیان لە چارەنووسی نییە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی مانگی خاکەلێوە، ئەو چالاکه مەدەنیە لە زیندانی سنە بۆ یەکێک لە زیندانەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕاگوێزراوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری ڕاگواستنی “کەیوومەرس لەتیفی” ناڕوونه‌ و ئەمەش نیگەرانیی لای بنەماڵەکەی درووست کردووە.