ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، “کارۆ خودامورادی”، هاووڵاتیی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خەڵکی شاری “مەریوان” دوای تێپه‌ڕبوونی ٢ مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چارەنووسی ناڕوونه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “کارۆ خودامورادی”، کە زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناڕوونە. لە شۆڕشی ژینادا هەتا ئێستا زیاتر لە ٧٥٠٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە حکوومییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون کە ناسنامەی ٢١٥٠ کەسیان ئاشکرا بووە. لە کۆی ئەو کەسانەی ناویان ئاشکرا بووە، ١٨٩ کەسیان منداڵ و ٢٢٠ ژن بووه.