کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەک لە زیندانی نەغەدە

ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەک لە زیندانی نەغەدە

هاووڵاتییەک بە ناوی “ناسر دالە”، خەڵکی گوندی “زەنگاوێ” و دانیشتووی “شیناوێ”ی پیرانشار، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٩ مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی، چاره‌نووسی به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی هەینی، ٤ی خەرمانانی ١٤٠١، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی “ناسر داله‌”یان دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار گواستبوو. ناوبراو، پاش چەند ڕۆژ ڕاگیران لە ئیتلاعاتی پیرانشار، بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ ناوه‌نده‌ی ئه‌منیه‌تی‌ ورمێ ڕاگوێزرابوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “ناسر داله‌” پاش كۆتایی هاتنی قوناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ له‌ ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌ ڕاگوێزرا و له‌ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له‌ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.