کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونیی چارەنووسی دکتۆر “بەختیار محەممەدزادە” له‌ زیندانی ئیلام

ناڕوونیی چارەنووسی دکتۆر بەختیار محەممەدزادە له‌ زیندانی ئیلام 1

دکتۆر “بەختیار محەممەدزادە”، خەڵکی دەڕەشاری سەر بە ئوستانی ئیلام، نزیک بە ۵٠ ڕۆژە لەلایەن ئیتلاعاتی ئیلامه‌وه‌ دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، دکتۆر “بەختیار محەممەدزادە” لە سەرەتاکانی مانگی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هه‌تاوی پاش بانگهێشت بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له‌ ده‌رمانخانه‌كانی ده‌ڕه‌شاره‌ و پێش به‌ندكران له‌وێ كاری ده‌كرد. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه‌.