هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی گۆرانكاری ئیقلیمی له گلاسكۆ، هه‌زاران كه‌س له ناڕازیان و چالاكانی ژینگه‌پارێزی له شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و كۆبوونه‌وه و هه‌روه‌ها له شاره‌كانی دیكه‌ی جیهان هه‌روه‌ك له‌نده‌ن، لاهه و ڕۆم خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریان ڕێكخست و له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كانی جیهان بۆ ڕێگری نه‌كردن له گه‌رم بوونی گۆی زه‌وی و به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی گازه گۆڵخانه‌ییه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكان و دۆستانی ژینگه‌پارێزی خوازیاری ئه‌وه بوون كه ڕێبه‌رانی وڵاتانی جیهان ده‌بێ ڕێكاری پێویست بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه و ڕێگری كردن له گه‌رم بوونی گۆی زه‌وی و گازه گۆلخانه‌ییه‌كان بگرنه به‌ر و هه‌وڵ بدرێت كه‌متر له به‌رهه‌مه سووته‌مه‌نیه‌كانی نه‌وتی خاو به‌كار بهێنرێت. جێگای ئاماژه‌یه كۆنفرانسی گۆڕانكاری ئیقلیمی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به به‌شداری نوێنه‌رانی ٢٠٠ وڵاتی جیهان، له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی “نوامبر” ده‌ستی پێكردووه و بڕیار وایه قسه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ره‌نگار بوونه‌وه و ڕێكاره‌كانی پێویست به به‌رگری له گه‌رم بوونی گۆی زه‌وی بكرێت.