کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی ژینگه‌پارێزی له‌ هۆڵه‌ند

اعتراض فعالان محیط زیست در هلند

ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ چالاكانی گرووپی ژینگه‌پارێزی ناسراو به‌ “ئاشتی سه‌وز” ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ڕێكلامێك كه‌ بۆ سووته‌مه‌نی فۆسیلی له‌ ته‌ڵه‌ویزیۆنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كرێت ڕێگه‌ی نێوان پاڵاوگه‌ی نه‌وتی “شل” له‌ به‌نده‌ری ڕۆتردامی هۆڵه‌ندیان داخست.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ كه‌ له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌ڵاو بوه‌ته‌وه‌ پۆلیسی ئه‌و شاره‌ ٢٢ كه‌س له‌ خۆپیشانده‌رانی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانان به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ تانكه‌ره‌كانی نه‌وتی ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌ چوونه‌ته‌سه‌ر و ئاڵای ژینگه‌پارێزی گرووپه‌كه‌یان شه‌كاندووه‌توه‌ و داناوه‌. شایانی باسه‌ گرووپی “ئاشتی سه‌وز” و ٢٠ گرووپی دیكه‌ی ژینگه‌پارێزی له‌ نامه‌یه‌كدا داوایان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا كردووه‌ كه‌ كۆتایی به‌ ڕێكلامی به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نی فۆسیلی بێنێت.