كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی به‌شی خزمه‌تگوزاری و سه‌رایه‌دارانی قۆتابخانه‌كانی قه‌زوین، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسۆنێلی به‌شی خزموتگوزاری و سه‌رایه‌دارانی وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش كه‌مترین ئاستی حه‌قده‌ستیان له نێوان كارمه‌ندانی ئه‌م ناوه‌نده هه‌یه. هه‌رچه‌ند ئه‌مساڵ حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ ٣ ملیۆن تمه‌ن به‌رز كرایه‌وه به‌ڵام هیشتا زۆر له هێڵی هه‌ژاری دووره. به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه سه‌رایه‌داران هیچ مه‌زایایه‌كیان نییه و نزیك به ١٦ هه‌زار پێرسۆنێلی خزمه‌تگوزاری به شێوه‌ی قهرارداری كارده‌كه‌ن و حقووقی ٢ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار تمه‌نییان له باروودۆخی خراپی ئابووری ئێستادا ژیانیان دابین ناكات و له ژێر گۆشاری زۆردان.