پێرسۆنێلی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی خووزستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌گۆڕانی بارووجۆخی پیشه‌ییان له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكارانی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی خووزستان ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه و ده‌ڵێن: به دوای تێكه‌ڵ بوونی ئه‌م شیركه‌ته له‌گه‌ڵ شیركه‌تی ئابفای شاری، قه‌رارداده‌كانیان نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ماوه‌ی سێ ساڵه حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه و بووه‌ته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌ی ده‌رمانیان. كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته خوازیاری له ناوبردنی نابه‌رابه‌ری له نێوان پێرسۆنێلی ئابفای شاری و ڕووستایی بوون.