به‌شێك له هاوڵاتییانی ناوچه‌ی كۆماسی مه‌ریوان به بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نه‌بوونی خزمه‌نگوزاری پێویست و سه‌ره‌تایی له ناوچه‌كه‌یان و كه‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم ده‌ربڕیووه و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه به ته‌نیا ڕێگه‌ی چاره‌ی گه‌یاندنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ناوبردووه.
له ماوی ڕۆژانی ڕابردوو به‌شێك له هاوڵاتیانی ناوچه‌ی كۆماسی مه‌ریوان به بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، سه‌باره‌ت به كار نه‌كردنی هێڵی مۆبایل و خراپی ڕێگای هاتووچۆی نێوان ١٩ گوندی ئه‌و ناوچه‌یه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیووه و له نامه‌یه‌كدا به تانه و ته‌شه‌ر به به‌رپرسانی ڕژیمیان ڕاگه‌یاندووه لانیكه‌م ڕێگای سه‌ره‌كی گونده‌كانمان كه وه‌كوو ڕووباری لێهاتووه به بۆڵدیزێرێك چاك كه‌نه‌وه.