نه‌بوونی بینای سه‌ربه‌خۆ بۆ ئیداره‌كانی شاری سیروان بوه‌ته كێشه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌و شاره، به‌جۆرێك زۆربەی ئیدارەکانی شاری “سیروان” بینای ئیداره‌یی سه‌ربه‌خۆیان نییه و چەند ئیدارە پێکەوە لە بینایەکدا کار دەکەن.
هاووڵاتییانی شاری سیروان بەنیسبەت تێکەڵبوونی ئیدارەکان زۆر جار تووشی سەرلێشێواوی دەبن و بەم هۆیەوە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. زۆربەی ئیدارەکان بەهۆی نەبوونی بینای تایبەت ناچارن کارمەندی کەمتر دابمەزرێنن و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەیکە وه‌ك پێویست خزمەتگوزاریی ئیداره‌یی بۆ خەڵک ئەنجام نەدرێت. شایانی باسه هەبوونی بینای جیا بۆ ئیدارەکان وەک داخوازییەکی سەرەکیی هاوڵاتیانی ئه‌و شاره‌ی لێ هاتووە و لەمبارەوە چەندین جار هه‌تا ئێستا سکاڵایان تۆمار کردووە.