به‌شێك له هاوڵاتیانی دانیشتووی شاره‌كی هه‌زارانی شاری ئابدانانی ئیلام، به تۆمار كردن گرته ویدیۆیه‌ك له بار دۆخی كۆڵان و شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌كه هۆكاری چوونه ناوه‌ی لافاو بۆ نێوماڵه‌كانیان له كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ئه‌و شاره ده‌زانن و داوای به‌هاناچوون و چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ی ئه‌و كێشه‌یه ده‌كه‌ن.
به‌شێك له ماڵه‌كانی ناوچه‌ی شاره‌كی هه‌زارانی ئابدانان هه‌مووساڵێك به هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست لافاو ده‌چێته نێو ماڵه‌كانیان و به‌ته‌واوه‌تی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وی كه چه‌ندین ساڵه سه‌ردانی به‌رپرسی شاره‌وانی ئابدانان ده‌كه‌ن به‌ڵێنی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ڕێگا و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره‌كه‌ی پێده‌درێت به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه نه‌گیراوه‌ته به‌ر.