بەشێک لەهاووڵاتیانی گەڕەکی ئەنفالەکان لە “چەمچەماڵ”، ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، لەبەردەم ئیداره‌ی ئاوی چەمچەماڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕەزایەتییان ڕێکخست و خوازیاری دابین كردنی خزمه‌تگۆزاری بۆ دانیشتووانی ئه‌و شاره بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه دانانی پێوەری ئاویان ڕەتكردووه‌ته‌وه و لە بەرامبەر خراپی بەشەئاوی چەمچەماڵ و کەمی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی ناڕه‌زایه‌تییان دربڕیوه. یه‌كێك له به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه وتی: ئێمە وەک هاووڵاتیانی گەرەکی “ئەنفالەکان” کێشەمان زۆرە، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كیمان ئاوه و وێڕای كه‌یفیه‌تی خراپی ئاوه‌كه بڕه پاره‌یه‌كی زۆرمان بۆ هاتووه‌ته‌وه كه توانای په‌رداخت كردنیمان نییه.