سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی مانگی به‌فرانبار، ئاوی خواردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری جوانڕۆ بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌ته‌واوه‌تی نه‌ماوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌و شاره.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، به‌هۆی شكانی لووله‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی ڕه‌وانسه‌ر بۆ جوانڕۆ له دوو شوێنی جیاوازدا، ئێستا سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری جوانڕۆ له سێ بیری ئاوی ئه‌و شاره و كانیه‌كی ناوچه‌ی “كاوات” سه‌رجه‌م به ڕێژه‌ی ١٥٠ لیتر ئاو له چركه‌یه‌كدا بۆ مه‌خزه‌نه‌كانی دابه‌ش كردنی ئاو دابین ده‌كات كه ئه‌مه‌ش ناتوانێت به‌شی پێداویستی هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره بكات هه‌ر بۆیه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌هاوكاری ئیداره‌ی ئاوی كرماشان و ڕه‌وانسه‌ر به ئۆتۆمبێل ئاو له نێو هێندێ له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره دابه‌ش ده‌كه‌ن و نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه ژیانی هاووڵاتییانی ئه‌و شاره‌ی به‌ته‌واوه‌تی په‌ك خستووه.