له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو هاووڵاتیانی دانیشتووی گوندی “ئاقبڵاق”ی شاری دیوانده‌ره، له ناڕه‌زایه‌تی به بڕیارێكی ئیداره‌ی به‌رقی ئه‌و شاره له‌به‌رانبه‌ر دابین كردنی بڕه‌پاره‌ی تێچووی به‌رقی گونده‌كه‌یان، نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو ئیداره‌ی به‌رقی شاری دیوانده‌ره، به هاووڵاتیانی گوندی “ئاقبڵاق”ی ڕاگه‌یاندووه هه‌ر جۆره خه‌ساره‌تێك كه به‌ر تۆڕی گواستنه‌وه‌ی به‌رقی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌وێت، ده‌بێ هاووڵاتیانی ئه‌و گونده پاره‌ی تێچووی چاككردنه‌وه‌ی بده‌ن. شایانی باسه له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌شێك له سیمه‌كانی گواستنه‌وه‌ی به‌رقی ئه‌و گونده له‌لایه‌ن كه‌س یان كه‌سانێكی نه‌ناسراو دزراوه و بڕی ١٣ میلیۆن تمه‌ن له هاووڵاتیانی ئه‌و گونده به‌مه‌به‌ستی چاك كردنه‌وه‌ی، وه‌رگیراوه.