لە سەرەتای پاییزی ئەمساڵەوە دووەمجارە بەهۆی باران بارینەوە لە شاری مهاباد لافاو دروست دەبێت و به‌رپرسی شاره‌داری مه‌هابادیش هیچ هه‌نگاوێكی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه نه‌گرتوته‌به‌ر و دانیشتووانی شارەکەش خۆیان قوڕ و پاشماوه‌ی سه‌ر شەقام و کۆڵانەکان خاوێندەکەنەوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتیانی دانیشتووی شاری مه‌هاباد خراپیی ئاوەڕۆ و نەبوونی پلانێکی پێشوەختە بە هۆکاری دروستبوونی لافاوەکە دەزانن، شارەوانی و دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی شارەکەش هیچ جۆره یارمەتیه‌كی هاونیشتمانییان نادەن بۆ خاوێنکردنەوەی شەقام و کۆڵانەکانی ئه‌و شاره. شایانی باسه ئەمساڵ دووەمجارە ئاوی دۆڵەکانی دەوروبەری ئەو شارە به‌هۆی هاتنی بارانه‌وه دێتەوە نێو ئه‌و شارە و شاره‌وانیش هه‌تا ئێستا نەیتوانیوە رێگە لە هاتنی لافاو بۆ نێو شاره‌كه بگرێت و ئاوەڕۆکانی شه‌قام و كۆڵانه‌كان خاوێن بكاته‌وه.