مۆعه‌لیمانی مه‌دره‌سه‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی ئێران، كه ئه‌ركی فێركردنی و په‌روه‌رده كردنی منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له بواری جه‌سته‌یی و ده‌روونیه‌وه له ئه‌ستۆی ئه‌وانه، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕێبه‌ندان له سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئێران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی مه‌دره‌سه‌كانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كه ئه‌مساڵ خانه‌نشین كراون ڕایانگه‌یاندووه: له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حقووقێكیان وه‌رنه‌گرتووه و سه‌ره‌ڕای به‌داواداچوونێكی زۆر هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئه‌و مۆعه‌لیمانه نه‌گیراوه‌ته به‌ر.