هاوڵاتیانی شاری ئه‌یوان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی سۆنۆگرافی له شاره‌كه‌یان نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان بۆ ڕای گشتی بڵاو كردووه‌ته‌وه و داوای چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ی نه‌بوونی پێداویستی پزیشكی له شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
به‌شێك له هاوڵاتیانی شاری ئه‌یوان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی سۆنۆگرافی له شاره‌كه‌یان نامه‌یه‌كیان بۆ ڕای گشتی بڵاوكردوه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه به‌هۆی نه‌بوونی سۆنۆگرافی له شاره‌كه‌یان ده‌بێ نه‌خۆشانی ئه‌و شاره سه‌ره‌ڕای ناجێگیری باری ته‌ندرووستی بۆ گرتنی سۆنۆگرافی ڕێگایه‌كی دوور و درێژ ببڕن و سه‌ردانی شاری ئیلام بكه‌ن. چوونی نه‌خۆشانی ئه‌و شاره بۆ ئیلام به‌مه‌به‌ستی گرتنی سۆنۆگرافی بوه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ هاوڵاتیانی ئه‌و شاره و داوای چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ی كێشه‌ی نه‌بوونی ئیمكاناتی پزیشكی له شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.